سبەی ١٣هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 29/09/2019‌ :: 230‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

بڕیارە (سبەی دووشەممە 30ى ئەیلولی 2019) بە بەشداری 300 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی لە 22 وڵاتی جیاوازەوە سیانزەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی ھەولێر بکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.


بەپێى وتەى سەرپەشتیارانی پێشانگاکە سبەی کاتژمێر 11ی بەیانی لە بیناى پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دوو پێشانگای ئابووری دەکرێنەوە. یەکەمیان، پێشانگای پڕۆجێکت عێراق-ھەولێرە، کە پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی بۆ کەرتەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و کارەبایە. دووەمیان، پێشانگای خۆراکی کشتوکاڵی عێراقی-ھەولێرە، بە بەشداری 300 کۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە.

هەریەک لە وڵاتانی (عێراق، فەرەنسا، چیک، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، ھیندستان، لوبنان، سریلانکا، ئۆکرانیا، کەنەدا، چین، پۆڵۆنیا، ئیمارات، سوید، میسر، سعودیە، ئوردون، کینیا، ئەمریکا و ھۆڵەندا) بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن بە ئامانجی دۆزینەوەی کڕیار و خستنەڕووی کەلوپەلەکانیان.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure