بەرگرى ئەمریکا چەکێک بۆ خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکڕێت

هەواڵ / جیهان :: 30/09/2019‌ :: 152‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا، کۆنگرێس لە کڕینى چەکێک ئاگاداردەکاتەوە کە توانایەکى بەهێز و بێهاوتاى هەیە لە خستنەخوارەوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووەکان.


بەپێی گۆڤارى Popular Mechanicsی ئەمریکى تایبەت بە زانستە تەکنیکییەکان: ئەو چەکە نوێیە ناوى PHASER و کۆمپانیاى ریبیسۆنى ئەمریکى تایبەت بە بوارى دروستکردنى چەک پەرەى بە سیستمەکەى داوە.

لە گۆڤارەکەدا هاتووە: ئەو چەکە لە بەرزایی 1200 بۆ 3500 پێ لە رێگەى شەپۆلێکەوە سیستمى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسماندا تێکدەشکێنێت و دەیانخاتە خوارەوە و بڕى 16.28 ملیۆنى دۆلار-یش تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوەى لە دەرەوەى ئەمریکا کە واچاوەڕوان دەکرێت لە 20ى کانونى یەکەمى 2020 کۆتایی بە تاقیکردنەوەکەى بهێنرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure