ئەو پێنج كه‌سایه‌تیە ره‌شپێستەى مێژوویان له‌ ئه‌وروپا تۆماركرد

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ره‌شپێسته‌كان له‌ ئه‌وروپا رووبه‌ڕوی توندوتیژی زۆر ده‌بونه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ژیانێكى باشتر بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و خۆیان له‌ ژێرده‌ستەیى رزگاربكه‌ن ئامانجى ئه‌وان دروستكردنى داهاتوو بو بۆ نه‌وه‌كانیان.


لێره‌ له‌و لیسته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ ره‌شپێستانه‌ى توانیان مێژوو بۆ خۆیان و بۆ ئه‌وروپاش تۆماربكه‌ن و به‌هه‌وڵ و كاره‌كانیان ناوبانگیان بۆ خۆیان په‌یداكرد.

ئه‌لودا ئه‌كایانۆ 
ئه‌ولودا، له‌ نه‌یجیریا له‌دایكبووه‌ له‌ مناڵیه‌وه‌ رفێنراوه‌ و له‌ بازاڕه‌كاندا وه‌ك كۆیله‌ كڕین و فرۆشی پێوه‌كراوه‌. دوای ئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى كه‌شتیەكه‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانى رۆژئاوای ئه‌فریقیا له‌رێگه‌ى زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ده‌چێته‌ جیهانێكى نوێوه‌ و دواى مانه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌ بربادوسی كاریبی ده‌چێته‌ ڤێرجینیا و له‌وێ ده‌ست به‌كۆكردنه‌وه‌ى به‌رد ده‌كات.


ئه‌ولودا، دوای ئه‌وه‌ى په‌رتوكێك له‌سه‌ر ژیانى خۆی ده‌نوسێت و باسی خراپترین شێوازه‌كانى كۆیلایه‌تى و ژێرده‌ستەیى ده‌كات په‌رتوكه‌كه‌ى ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین په‌رتوك  هه‌ر له‌ نوسینه‌كانیدا فشار ده‌خاته‌سه‌ر په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى كاربكات له‌سه‌ر نه‌هێشتنى كۆیلایه‌تى. ئه‌و په‌رتوكه‌ ده‌بێته‌ هۆی كۆكردنه‌وه‌ى سامان و ناوبانگێكى زۆر بۆی.

ولیام كوفای
ولیام كۆیله‌ بووه‌ له‌ سانت كیتسی رۆژهه‌ڵاتى كاریبی و به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ناوبانگ بوو كه‌ ده‌رباره‌ى مافی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موان ده‌ستیپێكردبوو.
ولیام ده‌ستگیرده‌كرێت و تۆمه‌تى پلانگێڕی بۆ دروستكردنى شه‌ڕ له‌ دژى  شاژنه‌ ڤیكتوریا  ده‌درێته‌ پاڵی، چونكه‌ رۆڵێكى سیاسی و جه‌ماوه‌ى هه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ى كاری بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى كرێكاران ده‌كرد.
دورخرایەوە بۆ ئوستوراڵیا بەڵام پاش سێ ساڵ لێبووردنى بۆ دەرچوو. دواتریش له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ مافه‌ دیموكراتیەکان بەردەوام بوو هه‌تا له‌ ساڵى 1870 كۆچی دوایی كرد.

ماری سیكول 
ماری سیكول ناوبانگێكى هاوشێوه‌ى ناوبانگى فلورنس نایتنجیلی بریتانى پێشه‌نگى پزیشكى نوێ به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و په‌رستار بوو و له‌ جه‌مایكا له‌دایكبووه‌، زۆر حه‌زی له‌ هاوكاریكردنى خه‌ڵك بوو هه‌تا بووه‌ گرنگترین كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ شه‌ڕی قڕم و هاوكاری زۆرێك له‌ سه‌ربازه‌ توشبوه‌كانى ده‌كرد.

ئیرا ئه‌لدریدج 
له‌ ساڵى 1825 ئیرا فریدریك ئەلدریدج ناوى چووه‌ مێژووه‌وه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین ره‌شتپێست نەک تەنها بە رۆڵگێڕانى لە شانۆیى شکیپیردا، بەڵکو وەک یەکەم رەشپێست کە رۆڵى (عوتەیل) دەگێڕێت کە مایەى سەرنجى زۆر کەس بوو. ئەوە سەرەتاى ژیانى ئەو کەسە 17 ساڵە بوو کە بڕیاریدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ شوێنکەوتنى خەونەکانى به‌جێبهێڵێت. دایك و باوكى ئه‌مریكى ئه‌فریقی بوون و له‌ نیویۆرك ده‌ژیان، باوكى پیاوێكى ئاینى بوو. دایك و باوكى حه‌زیان ده‌كرد ببێت به‌ نوسه‌ر، به‌ڵام ئەو بووه‌ گرانترین ئه‌كته‌ر له‌ جیهاندا.

ڤانى ئایتون 
منداڵی ژنێكى كوێله‌ بوو كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك جامایكى-یه‌. دوای ئه‌وه‌ى ده‌چێته‌ له‌نده‌ن وه‌ك مۆدێل له‌ ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ كارده‌كات و ناوبانگێكى زۆر په‌یداده‌كات. ڤانى په‌رستاریش بووه‌ و له‌ كاره‌كانى هونه‌رمه‌ندانى پێش سه‌رده‌مى رفائیلی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وكات ده‌ركه‌وتنى ره‌شپێست زه‌حمه‌ت بووه‌.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure