جیهانی وەرزشی لەنێوان چیژ و بازرگانیکردن-دا

هەواڵ / چاوی تۆ :: 29/09/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

جوانڕۆ مستەفا  ‌
لەئێستادا دنیاى وەرزش بووه‌تە خواست و ویستی زۆربەی خەڵکی. خەڵک بەجۆرێ وەرزش دەبینێت بەڵام جیهانی وەرزش زۆر ئاڵۆزتر و فراوانترە له‌وه‌ى کە ئێمە دەیبینین.


جاران وەرزش چیژ و تایبەتیی خۆی هەبوو، کەسانی کارامه‌ و بەتوانا بوون، بەڵام ئێستا هەمووى بووه‌تە بازرگانی و کێبڕکێکردنی کۆمپانیاکان و بازرگانەکان کە یاریزانان وەک کاڵا و شتومەک سەیری دەکەن و نرخیان لەسەر دادەنێن، لەولایشەوە سیاسییەکان، کە دەستیانگرتووە بەسەر وەرزشدا، بە ویست و ئارەزووی خۆیان یاریی بە ئەنجامەکان و هەستی خەڵکی دەکەن.

 هەروەها ئەگەر سەیری هەندێک له‌ یارییەکان بکەیت دەبینیت جۆریک مامەڵەکردنی پێشوەختەیان پێوە دیارە کە لەلایەن چەند کەسانیکەوە کڕدراون و ئەنجامەکەی دیارە، یان بوونی چەند یاریزانێک کە ساڵانە خەڵات دەکرێن کە چەند کەسانێکن ساڵانە دووبارە و سێبارە خەڵاتەکان بۆ ئەوان دەبن، ئەمەیش بەهۆی بوونی رێککەوتن و واژۆکردنیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە سپۆنسەرى کردووە، بۆیە هەتا ئەو کۆمپانیایانە سپۆنسەریان بن خەڵات و دیاریکردنی باشترینەکان لەژێر سایەی ئەواندا دەبێت.

لەگەڵ ئەوەیشدا وەرزش بۆ هەندێک وڵات بووه‌تە مایەی ناساندن و خێر کە ساڵانە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی سەردانیان بکەن و ئابوریی وڵاتەکەیان ببووژێتەوە، بەڵام بەمەرجێ ئەو وڵاتەیش لەژێر دەسەڵات و ویستی ئەو کۆمپانیایەدا بێت کە سەرپەرشتی دەکات، بۆیە لەئیستادا وەرزش جۆرێکه‌ لە  بازرگانی کە به‌هۆیه‌وه‌ هەندێک زیانیان بەردەکەوێت و هەندێکی تر قازانج.

پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure