جیهان بەکورتی: دایكێك منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌ چاڵێكی هه‌شت مه‌ترییه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2019‌ :: 4862‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

روکنا- دایكێك منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌ چاڵێكی هه‌شت مه‌ترییه‌وه‌
ژنێكی خەڵکی شاری كازرونی سه‌ر به‌ پارێزگای شیراز له‌ ئێران كوڕه‌ نۆ ساڵه‌كه‌ی ده‌خاته‌ چاڵێكی هه‌شت مه‌ترییه‌وه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، ئه‌و ژنه‌ دوای ده‌ستگیرکردنی دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناو و تی: "كوڕه‌ نۆ ساڵانه‌كه‌ی له‌ راده‌به‌در بزێو بووە و كەسانی دیكه‌ی ئازار داوه‌، بۆیه‌ ئه‌ویش بۆ ته‌مێكردنی ئه‌و بڕیاره‌یداوه‌، منداڵەکە ماوەی چوار رۆژ بە زیندوویی مایەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە رزگارکرا و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدایە.


ئەلبەیان- سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە هەوڵی تیرۆر رزگاریبوو
ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە ئۆفیسە سەرەکیەکەی لە گەڕەکی فاتح هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام رزگاریبوو.


سپوتنیک-بۆڵتن دەڵێت: زانیاری وردی هەیە لەسەر مەترسییەکانی رژێمی ئێران
لە میانەی لێدوانێکێدا لە ژاپۆن جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی: واشنتۆن زانیاری وردی هەیە لەسەر مەترسیەکانی ئێران، بەڵام رازی نیە ئاشکرایبکات.


نیوز24- رووسیا داوا لە ئەمریکا دەکات دەستنوسەکانی ترامپ و پوتین ئاشکرا نەکات
رۆژی پێنجشەممە رووسیا داوای لە ئەمریکا کرد دەستنوسەکانی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمێر پوتین ئاشکرا نەکات، ئەمەش پاش ئەوەی کۆشکی سپی وردەکاری پەیوەندیەکەیانی لەگەڵ ئۆکرانیا ئاشکراکرد.


سی ئێن ئێن-رەنگە هەفتەی داهاتوو بۆریس جۆنسۆن ناچاربکرێت واز لە پۆستەکەی بهێنێت
ئۆپۆزسیۆنی بریتانیا هەوڵدەدەن تواناکانیان یەکبخەن و بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی دەربکەن، تاکوو بریکزت دوابکەوێت.


سی ئێن ئێن-لە پیناو ژینگەدا ژمارەیەکی زۆر قوتابی خۆپیشاندان دەکەن
رۆژی هەینی رابوردوو سەدان هەزار قوتابی لەپێناو ژینگەدا هۆڵەکانی خوێندیان بەجێ هێشت تاکو حکومەتەکەیان ناچار بکەن چارەسەرێک بۆ گەرمبوونەوەی بەرگەهەوای زەوی بدۆزنەوە.


سکای نیوز-ژنانی تورکیا تووڕەن
رۆژی شەممە لە ئیستەنبوڵ ژنان دژی دەستدرێژی و توندوتیژی خۆپیشاندانیان کرد.


سپوتنیک-سەرۆکی ئەفغانستان بانگەشەی تالیبان دەکات تاکو جەنگ بوەستێنن و "هەلە مێژووییەکە" بخوازن
رۆژی شەممە ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان داوای لە بزووتنەوەی تاڵیبان کرد هاوکات لەگەڵ رێوڕەسمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جەنگ راوەستێنن و داوایکرد ئەم هەلە مێژووییە بخوازن

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد و ئازوو محەمەد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure