جێگری وەزیری دادی ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2019‌ :: 71‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
دوای دوو ساڵ لەمانەوە لەپۆستەكەیدا، رۆد رۆزنستاین جێگری وەزیری دادی ئەمریكا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی دایە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا.

رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردۆتەوە، ویلیام بار وەزیری دادی ئەمریكا رایگەیاندووە "رۆزنستاین خزمەتێكی باشی لەبوارەكەی خۆیدا كردووە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لەئەركەكەیدا بەشێوەیەكی سەركەوتوو كارەكانی خۆی رادەپەڕێنێت.

بەشێكی گەورەی ئیشەكانی رۆزنستاین خۆی لە سەرپەرشتیكردن لەلێكۆڵینەوە لە رووداوی دەستوەردانی روسیا دەبینێتەوە كە گوایا لەهەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا روویداوە و رۆبێرت مولەر پارێزەری ئەمریكی لێپێچینەوەی لێدەكات.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure