وڵاتانی ئه‌وروپی هۆشداری دەدەنە ئێران

هەواڵ / جیهان :: 28/09/2019‌ :: 607‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


سێ وڵاتی ئه‌وروپی ئه‌ندام و واژووكه‌ری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هۆشدارى ده‌ده‌نه‌ ئێران، كه‌ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت چواره‌مین هه‌نگاوی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌.


رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "هه‌رسێ وڵاتی: بریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له‌میانی به‌شداریكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك و له‌ دیدراێكی تایبه‌تدا  له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، هۆشداریانداوه‌ته‌وه‌ روحانی".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو " ئه‌و وڵاتانه‌ وتوویانه‌: ئه‌گه‌ر ئێران به‌م چه‌شنه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێشێلبكات، ئه‌وانیش له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

رۆژنامه‌ى گاردیان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ئێران له‌ وه‌ڵامى ئه‌و هۆشدارییه‌دا وتوویه‌تى، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى  كاردانه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وتی ئه‌و وڵاته. هه‌روه‌ها، وه‌ڵامێكه‌ بۆ پشتگوێخستنی ئێران له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌ ئاراسته‌ى ده‌ربازكردنی له‌ گه‌مارۆكان،  هه‌ربۆیه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌یان  پاشه‌كشێ ناكه‌ن".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure