ئه‌ردۆغان: گوێ به‌ سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ناده‌ین

هەواڵ / جیهان :: 28/09/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ گوێ به‌ سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ناده‌ین، ده‌شڵێت: "درێژه‌ به‌ هاورده‌كردنى نه‌وت و غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ده‌ین".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا  له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركى وتى: "وڵاته‌كه‌م گوێ به‌ گه‌مارۆ و سزاكانى ئه‌مریكا  بۆ سه‌ر ئێران نادات، درێژه‌ی به‌ هاورده‌ی نه‌وت و گاز له‌ ئێران ده‌دات".

سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "سزاكان هیچ كات نه‌یانتوانیووه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتریش فاتیح دۆمیز، وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو: "ئه‌نكه‌ره‌ درێژه‌ به‌ كڕینی نه‌وت و گاز له‌ ئێران ده‌دات".

پێشتر دۆناڵد ترامپ،  سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی جیهانی تا مانگی  حوزه‌یرانى 2019 له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیبوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا هه‌ر وڵاتێك هاوه‌رده‌ی نه‌وت و گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بكات، هاوشێوه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر سزا.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure