ده‌روازه‌یه‌كى نوێ له‌نێوان عێراق و سوریا ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 28/09/2019‌ :: 83‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

رۆژى دووشه‌ممه‌ 30ى ئه‌یلول، ده‌روازه‌ى سنورى قائیم، به‌ رەسمی به‌ڕووى بازرگان و گه‌شتیاراندا له‌نێوان عێراق و سوریا ده‌كرێته‌وه‌.

میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ "عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمى ده‌روازه‌ى قائیم له‌ سنورى نێوان عێراق و سوریا به‌ڕووى بازرگان و گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه‌".

شاری قائیم یه‌كێكه‌ له‌و شارە سنوورییانه‌ى عێراق كه‌ له‌سه‌رتاى هاتنى داعش له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و گروپه‌وه‌ داگیركرا، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ته‌واوه‌تى ئازادكرا و له‌و چه‌كدارانه‌ پاككرایه‌وه‌، به‌ڵام شەقامی قائیم بۆ شارى ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا به‌ڕووى هاووڵاتیاندا داخرابوو، ته‌نیا هێزە سه‌ربازییه‌كان ده‌یانتوانی له‌و سنووره‌دا هاتووچۆ بكه‌ن.

داڕشتنه‌وه‌: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure