حوسییەكان كوژران و بەدیل گرتنی سەدان ئەفسەر و سەربازی سوپای سعودیەیان راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 28/09/2019‌ :: 1079‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 


گروپی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە لە كردەیەكی گەورەی سەربازیدا لە بەرەی نەجرانی سعودیە كە ناوی لێنراوە (سەركەوتن لە خوداوە) توانیویانە سێ لیوا و هەزاران سەربازی سوپای سعودیە بەدیل بگرن لە پلەدار و سەربازی ئاسایی".

یەحیا سەریع، وتەبێژی گروپی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاندووە: "توانیویانە لەو ئۆپراسیۆنەدا سەدان و هەزاران ئەفسەر و سەربازی سوپای سعودیە بكوژن و بەدیل بگرن".

وتیشی: "ئۆپراسیۆنەكەمان چەند مانگێكە بەردەوامیی هەیە و توانیومانە چەك و جبەخانەیەكی گەورە بەدەستبێنین و گەمارۆیەكی توندمان خستووەتە سەر هێزەكانی سێ لیوای سوپای عەرەبستانی سعودیە".

جێی باسە تائێستا وتەبێژی رەسمی هاوپەیمانی سعودیە لەجەنگی یەمەن، وەڵامی ئەو لێدوان و قسانەی حوسییەكانی یەمەنی نەداوەتەوە، لەبارەی كوشتن و بەدیل گرتنی ئەو سەرباز و پلەدارانەی سعودیە.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure