وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى رێنمایى نوێ بۆ میدیاكان ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 490‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

بۆ رێكخستنى كارى په‌خش و میدیا له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى رێنمایى نوێ ده‌رده‌كات.


فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى هەرێم (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئەیلولى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: سه‌رقاڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانى وه‌زاره‌تین ده‌رباره‌ى كارى په‌خش و میدیا له‌ هه‌رێمى كوردستان.

وتیشى: "كۆمه‌ڵگە هه‌میشه‌ پێویستى به‌ یاساى نوێ هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان رێنمایى نوێ دابنرێن بۆیه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت چه‌ند بڕیارێكى نوێ له‌ رۆژانى داهاتوودا راده‌گه‌یەنین".

ئه‌و هەنگاوەى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابوردوو وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى رایگه‌یاند: دراما بیانییه‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى جیابوونه‌وه‌ى ژن و مێردن بۆیه‌ ده‌بێت سنووردار بكرێن.

داواشى له‌ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى کرد بوو سنوورێك بۆ میدیاكان دابنێت.

فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى وتى: "له‌به‌ر رۆشنایى داواكارییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و بڕیارى خۆمان ده‌بێت ئه‌و دراما و بابه‌تانه‌ رابگیرێن كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێواندنى كۆمه‌ڵگە هه‌یه‌.

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure