جیهان بە کورتی: ژنێک بە یارمەتی هاوسەرەکەی خۆشەویستەکەی سەردەبڕێت

هەواڵ / جیهان :: 28/09/2019‌ :: 11385‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەدا ئەلبەلەد- ژنێک بە یارمەتی هاوسەرەکەی خۆشەویستەکەی سەردەبڕێت

لە وڵاتی میسر ژنێک بڕیاریدا بەیارمەتی هاوسەرەکەی خۆشەویستەکەی بکوژێت چونکە لەلای براکەی قسەیکردووە و ئابڕووی بردووە

ژنێک بە ناوی سومە ماوەی دوو ساڵ پەیوەندی هەبووە لەگەڵ خاوەن فرۆشگایەکی گەڕەکەکەیان, بەڵام رۆژێک بە برای ژنەکەی وتووە خوشکەکەی پەیوەندی هەیە لەگەڵ پیاوانی گەڕەک و وەک بەڵگەیەک چەند نیشانەیەکی دیاری جەستەی خوشکەکەی پێ وتووە، دواتر سومە بۆ تۆڵە سەندنەوە بە برا و هاوسەرەکەی وت خاوەن فرۆشگاکە مۆبایلەکەی لێ دزیوە و لە رێگەی وێنەکانی ناو مۆبایلەکەیەوە نیشانەکانی جەستەی زانیوە و بەردەوام هەڕەشەی لێ دەکات، بەم شێوەیە برا و هاوسەرەکەی قایلکرد پیاوەکە بانگهێشت بکەن و دواتر سەریانبڕی، پاش دیارنەمانەی خاوەن فرۆشگاکە پۆلیس تەرمی پیاوەکەیان لەناو کارتۆنی تەباخ لەناو ماڵی سومە دۆزیەوە و دواتر بە چەند رۆژێک پۆلیس هەموو تاوانبارەکانی دەستگیرکرد.


سەدا ئەلبەلەد- نێردراوی ترامپ بۆ ئۆکرانیا دەستلەکار دەکێشێتەوە
بەپێی تۆڕی سی ئێن ئێن رۆژی شەممە کۆرت فولگر نێردراوە تایبەتەکەی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا دەستیلەکار کێشایەوە.


ئاژانسی عەهد نیوز- بیل گەیتس خەڵاتی تەندروستی و پاکوخاوێنی دەبەخشێتە سەرۆک وەزیرانی هیندستان
بەهۆی دەستکەوتەکانی لە بواری تەندروستیدا رێکخراوی بیل و میلیندا گەیتس خەڵاتێکیان پێشکەشی نارندا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان کرد.


ئاژانسی فورات نیوز- رووسیا جگەرە کێشان و مۆم و گۆشت برژاندن لە بەلەکۆنەی ماڵاندا قەدەغە دەکات
حکومەتی رووسیا بڕیاریدا جگەرەکێشان لە بەلەکۆنەی ماڵاندا قەدەغە بکات، وەزارەتی فریاکەوتنی رووسیا وتی:بەپێی یاسا نوێکە جگەرەکێشان و ئاگرکردنەوە و گۆشت برژاندن و بەکارهێنانی شقارتە لە بەلەکۆنەی ماڵاندا قەدەغەدەکات و ئەو کەسەی یاساکە دەشکێنێت 50 دۆلار سزا دەدرێت.


ئەسرار میدیا- سعودیە دەرگاکانی دەکاتەوە
لە ئاهەنگێکی تایبەتدا دەستەی گشتی گەشتوگوزار و کەلتوری نەتەوەیی لە سعودیە ئاشکرایکرد وڵاتەکەی دەرگا بە رووی گەشتیاران دەکاتەوە و خزمەتگوزاری ڤیزای ئەلیکترۆنی دەخاتە بەردەست بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکە بکەن.


نەهار- لە نیوزلەندا دووبارە دەیان هەزار خوێندکار لە پێناو ژینگەدا خۆپیشاندان دەکەن
دوێنی لە نیوزلەندا دەیان هەزار قوتابی مانیان لە خوێندن گرت و خۆپیشاندانیان کرد تاکو فشار بخەنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی لە پێناو رزگارکردنی ژینگە هەنگاو بنێن.


ئەی ئەی- سەرۆک وەزیرانی پاکستان هۆشداری دەربارەی جەنگ لەگەڵ هیندستان دەدات بەهۆی کشمیرەوە.
لە میانەی لێدوانەکەی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی"کاتێک دژایەتی دەوڵەتێک دەکەیت چەکی ئەتۆمی هەیە ئەنجامی خراپی دەبێت، ئەمە هەڕەشە نیە بەڵکو ئاگادارکردنەوەیە".


ئەسرار میدیا- روحانی:تاران ئامادەیە دانوستان بکات بەڵام نەک لەژێر فشاری سزاکاندا
حەسەن روحانی وتی: ئێران ئامادەیە دانوستان بکات بەمەرجێک لە ژێر فشاری سزاکاندا نەبێت، روونیشیکردەوە زۆر بەلایەوە گرنگە بۆ جیهانی پیشان بدات کە ئەمریکایە نایەوێت چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە و رێگرە لە ئەنجامدانی هەر گفتوگۆ و دانوستانێک.



وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure