كه‌ناڵى كوردسات دەستی بە پەخش كرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1383‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

پاش ئه‌وه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو كه‌ناڵى كوردسات و كوردسات نیوز داخران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 27ی ئەیلولی 2019 كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ستى به‌ په‌خشى ئاسایى خۆى كرده‌وه‌.


ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابوردوو (25ى ئه‌یلولى 2019)، په‌خشى هه‌ردوو كه‌ناڵى كوردسات و كوردسات نیوز راگیرا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كه‌ناڵه‌كه‌وە رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌ نێردرانه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتیى.

پاش ئه‌وه‌ى له‌م دوو رۆژه‌دا چه‌ندین هه‌وڵدرا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كان ده‌ست به‌ په‌خش بكه‌نه‌وه‌، به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ پاره‌ى كۆمپانیاى دابینكه‌رى په‌خشى ئه‌و كه‌ناڵانه‌ دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ ده‌ست به‌ په‌خشى ئاسایى بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كوردسات كه‌ نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به‌ دواڕۆژى وت: "پاره‌ى كۆمپانیاى دابینكه‌رى په‌خش دراوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستمان به‌ په‌خشى ئاسایى كردووەته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین و بڕیاره‌ رانه‌گیرێته‌وه‌".

وتیشى: "له‌ هه‌وڵداین بۆ دابینكردنى پاره‌ى كارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌مان كه‌ مووچه‌ى سێ مانگیان وه‌رنه‌گرتووه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure