دانیشتوانی گوندەکانی کاکەیی لە دەشتی نەینەوا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2019‌ :: 95‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد

پاشنیوەرۆی  ئەمڕۆ 27ی ئەیلول بەهۆی دانەمەزراندنی دانشتوانی گوندە کاکەیی نشینەکان لە کۆمپانیا نەوتییەکان لەدەشتی نەینەوا، دانیشتوانی ئەو ناوچانە گردبوونەوەکیان ئەنجامدا.


ئازاد کاکەیی، یەکێک لە بەشداربوانی  گردبوونەوەکە بە دواڕۆژی  راگەیاند: دوای پێدانی چەندین بەڵێن لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دابینکردنی هەلی کار و چاککردنی رێگەی گوندەکانیان، بەڵام بەلێنەکان جێبەجێنەکران. 

وتیشی: "بۆیە ئەمڕۆ هەینی خەڵکی گوندەکانی وەردەک و گەزەکان و تولەبەند خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە  و رێگەی هاتوچۆی کۆمپانیاکەمان داخست".

ئەوەشی وت: "لەبەرامبەردا هێزێکی زۆری ئەمنی هێنرابوونە شوێنەکە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، چەندجارێکیش تەقەیان بەسەر خەڵکەکەدا کرد، بەڵام خەڵکی گوندەکە سورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure