سێ تانکەر بەهۆی ئاگرەکەی هەولێرەوە سوتان

هەواڵ / کوردستان :: 27/09/2019‌ :: 434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیارمحەمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27ی ئەیلولی 2019 ئاگر له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ تانكه‌ری به‌نزین به‌ته‌واوی سووتان. 

ئاگرەکە له‌ به‌نزینخانه‌ی زانكۆی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگەی كه‌ركوك و نزیك شاره‌دێی داره‌توو  كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ تانكه‌ری به‌نزین گڕیان گرت و به‌ته‌واوی سووتان. 

سەرچاوەیەک لەبەرێوبەرایەتی  گشتی بەرگری شارستانی هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتینه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌. 

وتیشی: "به‌هۆی ئاگره‌کەی به‌نزینخانه‌ی زانكۆ  ته‌نیا سێ تانكه‌ری به‌نزین سووتاون و هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure