جیهان بە کورتی:لەبەر بێ ماناترین هۆکار ئەندامی هەستیاری منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان دەسوتێنێت

هەواڵ / جیهان :: 27/09/2019‌ :: 7267‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەدا ئەلبەلەد-لەبەر بێ ماناترین هۆکار ئەندامی هەستیاری منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان دەسوتێنێت

لە دایک و باوکێکی نابیناوە کچێک بەناوی جەنە لەدایکبوو و دواتر پاش جیابوونەوەیان نەنکی منداڵەکەی بەخێوکرد، پاش تێکچوونی باری تەندروستی منداڵەکە نەنکی ناچاربوو بیباتە نەخۆشخانە و لەوێ پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت لەبەر ئەوەی منداڵەکە میزی کردووە بە خۆیدا نەنکی دوو رۆژ نانی لێ بڕیوە و چەند جارێک بە ئوتوو و کەرەستەی گەرم ئەندامی هەستیار و قاچەکانی جەنەی تەمەن پێنج ساڵانی سوتاندووە، پزیشکەکان ناچاربوون بەهۆی پیسبوونی برینەکان و توشبوون بە گانگرین قاچێکی منداڵەکە ببڕنەوە و لە ئێستادا نەنکەکەشی دەستگیرکراوە.


سترەیتس تایمز- پزیشکێکی تورکی 15 مانگ زیندانی دەکرێت لەبەر ئەوەی باسی لە زیانەکانی پیسبوونی ژینگە و زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجەی کردووە
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 26ی ئەیلول بڕیاری 15مانگ زیندانی بۆ زانایەکی تورک  بەناوی (بولێنت سیک) دەرچوو، تەنیا لەبەر ئەوەی باسی لە زیادبوونی رێژەی شێرپەنجە کردووە بەهۆی پیسبوونی ژینگە لە رۆژئاوای تورکیا.


کۆمپلێکس - دۆناڵد ترامپ پێشنیازی ئەوە دەکات ئەو کەسە لە سێدارە بدرێت کە وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا ئاشکراکردووە
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا بە خیانەت ناودەبات و داوا دەکات تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و لەسێدارە بدرێت.


سەدا ئەلبەلەد - پێنتاگۆن: رێژەی خۆکوشتن لە نێو ریزی سوپای ئەمریکا زیادی کردووە
دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای کرد: لەماوەی پێنج ساڵی رابوردوودا رێژەی خۆکوشتن لەنێو سەربازە ئەمریکییەکان لەکاتی خزمەتدا زیادی کردووە، بە شێوەیەک ساڵی 2018 نزیکەی 541 سەرباز خۆیان کوشتووە.

 

سکای نیوز - ئەو نەوتهەڵگرە بەریتانیەی لە ئێران دەستی بەسەردا گیرا بوو دەستیکردووە بە جوڵە
بەپێی داتاکانی ریڤێنتیڤ بۆ دیاریکردنی شوێن و جوڵەی کەشتیەکان نەوتهەڵگری (ستیبا ئمبیرۆ)ی بەریتانی کە مانگی یۆلیۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەردا گیرا دەستی کردووەتەوە بە جوڵە و مینای بەندەر عەباسی بەجێهێشتووە.

تایم - دۆناڵد ترامپ سورە لەسەر ئەوەی خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت ئەگەر "دادوەرانە خەڵاتەکە ببەخشرێت"
رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی: "لەو باوەڕەدام خەڵاتی نۆبڵ بە شێوەیەکی "دادپەروەرانە" نابەخشرێت، چونکە زۆر کارم هەیە شایەنی خەڵاتەکەیە".

سکای نیوز - واشنتۆن ژمارەی پەنابەرە عێراقییەکان و چەند پەنابەرێکی دیکە دەستکاری دەکات
رۆژی پێنجشەممە کۆشکی سپی پێشنیازی سیاسەتێکی نوێی کرد بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە ساڵی 2020دا کە رێدەدات 5 هەزار پەنابەر وەربگرێت لەو کەسانەی بەهۆی ئاینەوە رایان کردووە لەگەڵ 4 هەزار عێراقی، 1500 خەڵکیش لە گواتیمالا و هیندۆراس و سلڤادۆر.

 

وەرگێڕان:هـ.ف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure