بلومبێرگ؛ ئاسایشی وزه‌ جیهانى له‌مه‌ترسیدایه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/09/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ خاوه‌نى گه‌وره‌ترین نه‌وتى یه‌ده‌گى جیهانه‌ , پسپۆرێكى ستراتیژی بواری نه‌وتیش پێی وایه‌ پاراستنى وزه‌ى به‌رهه‌م هێنانى یه‌ده‌گ له‌ جیهاندا له‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یه‌, مه‌ترسیه‌كى به‌رده‌وام بوو كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئاسایشی وزه‌ى جیهانى ده‌كرد .

ئاژانسی بلومبێرگ ی ئابوری بڵاویكرده‌وه‌ جولیان لی كه‌توێژه‌رێكى به‌ ئه‌زمونى سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ى وزه‌ى جیهانیه‌ ده‌ڵێت:"كاریگه‌ری مه‌ترسی راسته‌قینه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى سعودیه‌, زیانى 5% به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى جیهانى تێپه‌ڕاندووه‌, چونكه‌ له‌ دڵی ئالیه‌تى ئاسایشی نه‌وتى خامى جیهانیدا لێده‌دات كه‌ له‌ ماوه‌ى په‌نجا ساڵی رابوردودا نه‌وتى خاوی دابینكردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ى كۆمپانیه‌كانى باكور كۆنتڕۆڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست دا , ئاماده‌باشی عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ وزه‌ى به‌رهه‌مهێنراو له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو, كه‌ وه‌ك سه‌مامى دڵنیایی بوو  له‌ جیهاندا , بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوی پشتوانى ناوچه‌ ناجێگیره‌كان بكات.

كاتێك ناكوكى یان قه‌یران له‌ شوێنه‌كانى تر دروست ده‌بێت هه‌میشه‌ ریاز ده‌یتوانى بۆریه‌كانى به‌ربداته‌وه‌ و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تى پڕ بكاته‌وه‌. 

به‌ڵام ئه‌م لاوازیه‌ نوێیه‌ى ئێستای وا ده‌كات جارێكى بیر بكرێته‌وه‌ كه‌ چۆن داهاتو بپارێزین.

وه‌زاره‌تى به‌رگری سعودیه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دوای چوار رۆژ له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئارامكۆ رایگه‌یاند: نزیكه‌ى 25 فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌كى كروزی دروستكراوى ئێران هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و تا ئێستاش تێوه‌گلانى ئێران به‌ته‌واوى دیار نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ده‌ستى له‌و هێرشانه‌دا هه‌بێت و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ى دابێته‌ حوسیه‌كانى یه‌مه‌ن  كه‌ گومانى دووه‌م جێی دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسیه‌, چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا ته‌ڕو وشك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌سوتێنێت.

لی ده‌ڵێت :"ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ كرابێت ئه‌وا ده‌بێته‌ جێی پرسیار و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر  ئه‌و سیستمه‌ به‌رگریه‌ ئاسمانییه‌ى سعودیه‌ هه‌یه‌تى كه‌ تێچووه‌كه‌ى زۆره‌ و بۆ به‌رگری له‌ گرنگترین دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كه‌ى به‌كاری ده‌هێنێت".

ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وه‌ ده‌سته‌ وه‌ستان ده‌بن به‌رامبه‌ر 25 هه‌ڕه‌شه‌ى تر كه‌ له‌ دوری 280 میل به‌ ئاڕاسته‌ى دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌وه‌ بكرێت و ده‌بێته‌   شكستێكى گه‌وره‌. نه‌بینینى ئه‌و  هه‌ڕه‌شانه‌ كه‌ له‌ ئاڕاسته‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه‌ دێت تێگه‌یشتنى ئاسانه‌ هه‌رچه‌نده‌ زیان و وێرانكارییه‌كان كه‌متر نین" .

چه‌ند كات پێویسته‌ بۆ دووباره‌ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى وزه‌ى به‌رهه‌مهێنراو؟ 

ئه‌و زیانانه‌ چاكده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ر ژێرخانى ئابوری كه‌وتووه‌ و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا جارێكى تر كێڵگه‌ى خریس 30% به‌رهه‌مه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا ڕۆژانه‌ 360 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت وپاڵاوگه‌ى به‌قیق دووباره‌ دوو ملیۆن به‌رمیلی به‌رهه‌مهێنایه‌وه‌ كه‌ پێش لێدانه‌كه‌ 4.5 ملیۆن به‌رمیل بووه‌.

وزه‌ى به‌رهه‌مهێنراوى سعودیه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێته‌ 11 ملیۆن به‌رمیل و وزه‌ى به‌رهه‌مهێنراوى ته‌واوه‌تى له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوو وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ چاودێره‌ سه‌ربه‌خۆكان پێیان وایه‌ كاتی زیاتری ده‌وێت و به‌رپرسانى كۆمپانیای ئێف جی ئه‌ى كه‌ كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌ راوێژی بواری وزه‌یه‌ ده‌ڵێت:" پلانه‌كانى سعودیه‌ گه‌شبینانه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانى ریستاد ئێنرجی ده‌ڵێن:" ته‌نها كاری چاكسازى به‌قیق هه‌تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌خاێنێت" .

بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ سعودیه‌ پشت به‌ كێڵگه‌كانى تری ده‌به‌ستێت كه‌ جگه‌ له‌ به‌قیق و خرێس هه‌روه‌ها پشت به‌ یه‌ده‌گى ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ ده‌به‌سترێت هه‌روه‌ها له‌ڕێی زیادكردنى به‌رهه‌مى وڵاتانى تر ئه‌و بڕه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و بڕه‌ى كه‌ هه‌ڵگیراوه‌ بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌رچه‌نده‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ ئه‌وه‌ به‌ پێویست نازانێت. 

ئاسایشی وزه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا
نوسه‌ر ده‌ڵێت:" توانای عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ 12 ملیۆن به‌رمیله‌ له‌ رۆژێكدا له‌وزه‌ى وه‌رگیراو كاریگه‌ریه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت ئاسایشی نه‌وت له‌ جیهاندا و ئه‌و بڕه‌ هه‌ڵگیراوه‌ ستراتیژیه‌ی كه‌ وڵاتانى به‌كارهێنه‌ری نه‌وت هه‌ڵیانگرتوه‌ ته‌نها ده‌بێته‌ فریاگوزاری خێرا و به‌كار ده‌هێنرێت هه‌تا سعودیه‌ جارێكى تر به‌رهه‌م هێنانه‌كه‌ى زیاد ده‌كاته‌وه‌, به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ له‌یه‌ك گورز دا بووه‌ هۆی وه‌ستانى زۆری ئه‌و وزه‌یه‌.

ئه‌وه‌ى ئێستا جیهان پێویستى پێیه‌تى بیرۆكه‌ى خۆت بژی و بهێڵه‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خۆی بژیت.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێستا ئه‌وه‌ به‌رده‌ست نه‌بێت , چونكه‌ شه‌یتان بونى ئێران و چه‌ند وڵاتێكى تر ئه‌و دڵه‌ راوكێیه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌كانى ئه‌م هێرشه‌ش ئاسایی بن .
له‌ غیابی بێده‌نگى سیاسیدا , دیاره‌ كه‌ پێویستمان به‌ پێشكه‌وتن هه‌یه‌ بۆ پاراستن هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ش نه‌بێته‌ رێگر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى هێرشێكى تر.

نوسه‌ر له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت:" پاراستن و هه‌ڵگرتنى وزه‌ى به‌رهه‌مهێنراو جیهان له‌ یه‌ك جێگه‌ مه‌ترسیه‌" . 

دانانى سیستمێكى به‌رفراوانتری هه‌ڵگرتنى كاتى و دانى تێچونه‌كه‌ى له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جوگرافی تریش كارێكى نه‌خوازراوه‌ له‌لایه‌ن ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ كه‌ تائێستا یه‌كه‌م هاورده‌ى نه‌وته‌, به‌ڵام به‌لای منه‌وه‌ له‌ده‌ستدانى دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هیوام پێ نابه‌خشێت بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و ئامانجه‌ .    

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە