بەمزووانە نمایشى چەکە پێشکەوتووەکانى چین جیهان سەرسام دەکات

هەواڵ / جیهان :: 26/09/2019‌ :: 214‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

چین بەنیازە لە ئاهەنگى حەفتا ساڵەى دامەزراندنى دەسەڵاتەکەیدا مووشەکێکى بالیستى بەهێز نمایش بکات.


بەپێی راپۆرتێکى دامەزراوەى توێژینەوەى ستراتیجى (FRD)ى فڕەنسى، چین بەنیازە لە ئاهەنگى حەفتا ساڵەى دامەزراندنى دەسەڵاتەکەیدا لە 1ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ مووشەکێکى بالیستى نوێی بەهێز نمایش بکات.

راپۆرتەکە پشتى بە چەند وێنەیەک بەستووە، کە لە رێگاى مانگى دەستکردەوە گیراون.

روونیشیکردوەتەوە: بەرهەمە بالیستیەکە لەتوانایدایە کڵاوەى ئەتۆمى بەشێوەیەکى بێوێنە هەڵبگرێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: واچاوەڕوان دەکرێت چین جۆرە چەکێکى دیکە نمایش بکات کە خێرایی پێکانەکەى بێهاوتایە و پێدەچێت لە هەندێک کەرتى پیشەسازى سەربازیدا لە پێش وڵاتانى جیهانەوە بێت.

دیارترین ئەو چەکانەش سەکۆیەکە کە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان بەناوى (دى ئێف 17) هەڵدەدات کە لەتوانایدایە هەموو جۆرە موشەکێک هەڵبگرێت و شێوەکەى سێگۆشەیە و هیچ جۆرە رادارێک-یش نایدۆزێتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure