هۆكاری سەرەكی داخستنی کەناڵی كەی ئێن ئێن ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 13019‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

كەناڵی كەی ئێن ئێن بەهۆی گۆڕینی سیاسەتی رەسمی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دادەخرێت و لە داهاتوودا كەناڵێكی دیكە دەكەنەوە.


كەناڵی كەی ئێن ئێن (ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئەیلولی 2019) بە رەسمی رایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 8ی شەو پەخشى کەناڵەکە دادەخرێت.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی كەی ئێن ئێن بۆ دواڕۆژ، هۆكاری سەرەكی داخستنی كەناڵەكە پەیوەندی بەگۆڕینی سیاسەتی رەسمی گۆڕانەوە هەیە، بەوپێیەی لایەنێكی سەرەكی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و دەیانەوێت لەچەند مانگی داهاتوودا كەناڵێكی دیكە بەناوێكی جیاوازەوە بكەنەوە.

بەپێی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، كەناڵەكە كێشەی مادی نییە، چونكە مووچەی مانگی رابوردوو بە كارمەندانی كەناڵەكە دراوە و بڕیارە سەرەتای ئەم مانگە مووچەی مانگی ئەیلولیش وەربگرن، بەڵام مووچەی سێ مانگی پێشووتری هەندێك لە كارمەندان بەهۆی قەیرانی داراییەوە دواكەوتووە، بڕیارە مووچەی ئەو كارمەندانەش بدرێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure