بۆ یەکەمجار بن سەلمان دان بە بەرپرسیارێتى کوشتنى خاشقچى-دا دەنێت

هەواڵ / جیهان :: 26/09/2019‌ :: 338‌ جار بینراوە
محەمەد بن سەلمان و جەمال خاشقچى

تاگ :: خاشقچی

دواڕۆژ

جێنشینى سعودییە رایدەگەیەنێت: بەرپرسیارێتى کوشتنى جەمال خاشقچى-ى دەکەوێتە ئەستۆ بەهۆى ئەوەى لە سایەى ئیدارەکەى ئەودا روویداوە.


لەمیانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى (bbs)ى ئەمریکى محەمەد بن سەلمان، جێنشینى سعودییە رایگەیاند: رووداوى کوشتنى جەمال خاشقچى لە سایەى ویلایەتەکەى مندا بوو، بۆیە تەواوى بەرپرسیارێتیەکە دەگرمە ئەستۆ.

بەڵام دوپاتیشیکردەوە کە رووداوەکە بەبێ زانیارى ئەو روویداوە.

لە سەرەتاى تشرینى یەکەمى ساڵى رابردوو جەمال خاشقچى رۆژنامەنوسى سعودى و نوسەر لە رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى لەناو کونسڵخانەى وڵاتەکەى لە تورکیا کوژرا و رووداوەکەش کاردانەوەى جیهانى لێکەوتەوە.

دەربارەى ئەوەى ئایا دەبێت رووداوێکى ئاوها بەبێ ئاگادارى ئەو روبدات، بن سەلمان وتى: "20 ملیۆن هاووڵاتیمان هەیە لەگەڵ سێ ملیۆن فەرمانبەر".
 
بڕیارە تەواوى چاوپێکەوتنەکە لە 1ى تشرینى یەکەمى داهاتوو هاوکات لەگەڵ ساڵیادى کوژرانى ئەو رۆژنامەنوسە بڵاوببێتەوە.

ئا: شیروان شەریف

ب: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure