په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى بەکرێدانى فرۆشگاى خوێندنگەکان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 26/09/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى له‌باره‌ى بەکرێدانى فرۆشگاى خوێندنگەکان ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى گشت په‌روه‌رده‌كان ده‌كات.


بەڕێوبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: بەفەرمانى وەزیرى پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاردراوە فرۆشگاى خوێندنگه‌کان بدرێتەوە بەهەمان بەڵێندەرانی ساڵی پێشوو بەنرخی 120%ى نرخی ساڵی 2016-2017 بەمەرجێك لیژنەی فرۆشگاو بەرێوەری قوتابخانەو خوێندنگەكان رەزامەند بێت، ئەگەرنا دەخرێتەوە زیادكردنی ئاشكراوه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure