بەهای بتكوین بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 26/09/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ 
دراوی ژمارەیی (ئەلیكترۆنی) بتكوین دابەزینێكی بەرچاوی بەرامبەر دۆلار بە رێژەی 15% تۆمار كرد ئەمەیش نزمترین ئاستە كە لەماوەی سێ مانگ و 15 رۆژی رابوردوودا تۆماری بكات.

 پسپۆران ئەو دابەزینە بۆ پێشوازیی سارد-ی  وەبەرهێنەران دەگەڕێنەوە لە دەركردنی گرێبەستی نوێی بتكوین-دا.

باكت كە ستەیجێكی تایبەت بە دراوەكانە و سەر بە بۆرسەی ئینتەر كوتینتالی بازاڕی نیۆیۆرك-ە بۆ دراو، ئەم دابەزینەی گەڕاندووەتەوە بۆ گرێبەستەكانی باكت بتكوین-ی نوێ و شارەزایانی بوارەكەیش دەڵێن"مامەڵەكانی ئەم دوایە بە بتكوین، بێهیوای كردین".


پ: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure