نه‌خۆشییەكی كوشنده‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 348‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وێبسایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی راپۆرتێكی شاندی چاودێری ئاماده‌بووانی جیهانی بڵاوکردەوە کە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كان رێکخرابوو،  له‌ ژێر ناوی (جێهانێك له‌ ژێر مه‌ترسی) كه‌ باس له‌  مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نوێی مه‌ترسیدار ده‌كات كه‌ ده‌توانێت له‌ كه‌متر له‌ دوو رۆژ و له‌ ماوه‌ی 36 كاتژمێردا 80 ملیۆن كه‌س بكوژێت. 


له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌: له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی  نه‌خۆشییه‌كی ئاوا كوشنده‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئاماری زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتێكه‌وه‌  بۆ وڵاتێكی دیكه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ خراپتر و كوشنده‌تر و به‌ربڵاوتر ده‌بێت.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌: مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ و تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانییه‌ کە پێشتر 50 ملیۆن كه‌سی له‌ناوبردووه‌.

باس لەوەشکراوە: سه‌رۆكانی جیهان ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ و تێكۆشانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌رگری له‌و  نه‌خۆشییه‌ كوشندەیەی  ده‌توانێت له‌ چه‌ند رۆژدا سه‌دان ملیۆن كه‌س بكوژێت و كێشه‌ و قه‌یرانی ئابوری و ده‌یان كاره‌ساتی بێ كۆتایی دروست بكات.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure