پێش روودانی گۆڕانكارییەكان ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە هەبووە

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 305‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


زانایان سەرقاڵی ئەوەن ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ بدۆزنەوە، بۆیە گرنگیدانیان بە هەسارەی زوهرە كە دەكەوێتە ئەولای گۆی زەوی كەمترە.


توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی كە لە تۆڕی سكای نیوز بڵاوكراوەتەوە: باس لەوە دەكات كە بە ملیارەها ساڵ لەمەوبەر  ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە هەبووە، بەڵام شتێكی نادیار روویداوە و كردوویەتی بە جەهەنەم.

لەو توێژینەوەیەدا كە لە كۆنگرەی ئەوروپا تایبەت بە زانستی هەسارەكان و گەردوون پێشكەش كراوە دەریدەخات پلەی گەرمی هەسارەی زوهرە جێگیربووە و ئاویشی تێدابووە و هەموو هۆكارەكانی ژیانی تێدا بەردەست بووە.

هەر لەو توێژینەوەیەدا باسی ئەوە كراوە كە هۆكارەكانی ژیان لە نێوان دوو بۆ سێ ملیار ساڵ لەسەر هەسارەی زوهرە بەردەوام بوون، هەتا گۆڕانگارێكی زۆر گەورە پێش 700ملیۆن ساڵ رووویداوە و جارێكی تر بۆتە هۆی گۆڕانكاری لە پێكهاتەی ئەو هەسارەیە.

ئەو هۆكارە نادیار و ترسناكەی زانایان باسی دەكەن كە بووەتە هۆی گۆڕانكارییەكی زۆر گەورە پێدەچێت تەقینەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بێت لەنێوان 700 بۆ 750 ملیۆن ساڵ لەمەو بەر و زانایان پێیان وایە ئەو تەقینەوەیە پەیوەندی بە تەقینەوەی گڕكانەوە هەبێت.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure