ترامپ بەڵێنی ئیمزاكردنی رێكکەوتننامەیەكی تایبەت بە بریتانیا دەدات

هەواڵ / جیهان :: 25/09/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: خوازیارە رێكکەوتننامەیەكی بازرگانی تایبەت لەگەڵ بریتانیا دوای دەرچوونی لە یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزابكات.


دوناڵد ترامپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە وتارێكدا كە لە كۆمكاری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشیكرد رایگەیاند: لەگەڵ بوریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا كاردەكەین و هەوڵی جدی دەدەین رێكکەوتننامەیەكی بازرگانی زۆر باش ئیمزابكەین.

وتیشی: "لەكاتێكدا بریتانیا خۆی ئامادەدەكات بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا ئێمە ئامادەین كە رێكکەوتنێكی دوو قۆڵی ئیمزابكەین كە سوودێكی ئێجگار گەورەی بۆ هەردوو وڵات هەیە".

لە كۆمەڵەی حەوت لە كۆتایی مانگی ئابدا ترامپ بەڵێنیدابوو كە دوای برێكزت رێكکەوتننامەیەكی بازرگانی گەورە لەگەڵ لەندەن ئیمزابكات وەك قەرەبوویەك بۆ دەرچوونی لە یەكێتی ئەوروپا.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure