ترامپ خۆی به‌ شایسته‌ى وه‌رگرتنى نۆبڵى ئاشتى ده‌زانێت

هەواڵ / جیهان :: 25/09/2019‌ :: 90‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: خۆم به‌ شایه‌نى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى ده‌زانم، وتیشى: "ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شناكرێت".

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتى: "ده‌بێت له‌سه‌ر زۆر پرس خه‌ڵاتى نۆبڵ به‌من ببه‌خشرێت ئه‌گه‌ر به‌ پاكی پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌و شێوه‌یه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌".

ترامپ باسی پێدانى ئه‌و خه‌ڵاته‌ى به‌ باراك ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا كرد له‌ ساڵى 2009 دا و وتى: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ئه‌و خه‌ڵاته‌ درا به‌ باراك ئۆباما، له‌كاتێكدا خۆشی نه‌یده‌زانى بۆچی ئه‌و خه‌ڵاته‌ى پێدراوه‌".

له‌ ساڵى 2009 خه‌ڵاتى نوبڵ به‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووى ئه‌مریكا به‌خشرا، به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانى وڵاتان و زیادكردنى هاوكاری نێوان گه‌لان، له‌كاتێكدا كه‌ ساڵی یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ته‌واو نه‌كردبوو.  

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure