گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان لە چین کرایەوە

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2019‌ :: 426‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ


رۆژی چوارشەممە شی جین بینگ سەرۆکی چین فڕۆکەخانەیەکی نوێی لە شاری پەکین کردەوە و پێشبینیدەکرێت ببێتە یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی جیهان.

 
لە رێو رەسمێکی کەشخەدا شی جین فڕۆکەخانەکەی کردەوە کە لەسەر شێوەی ئەستێرەی دەریایە و لەسەر رووبەری 700 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە، ئەم رووداوەش پێش چەند رۆژێکە لەو ئاهەنگە گەورەیەی چین بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی بنیادنانی دەوڵەتی شیوعی ئەنجامی دەدات.

فڕۆکەخانەکە پێی دەوترێت (فڕۆکەخانەی چین داشینگی نێودەوڵەتی) و تەنیا 46 کیلۆمەتر لە مەیدانی تیان ئنمین دوورە و تاکو ساڵی 2040 هەموو بەشەکانی دەکرێتەوە و لەتوانایدایە ساڵانە پێشوازی لە 100 ملیۆن گەشتیار بکات.

هەروەها وابڕیارە لە ژێر فڕۆکەخانەکە وێستگەی شەمەندەفەر بکرێتەوە تاکو گەشتیاران بە ماوەی 20 خولەک بگەنە ناوەندی شارەکە، تێچوونی پڕۆژەی فڕۆکەخانەکە 17.5ملیار دۆلارە و بە شەمەندەفەر و رێگەکانەوە دەگاتە 400 ملیار.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە