نیسان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌كێشێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/09/2019‌ :: 549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیای نیسان زیاتر لە ملیۆنێک ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ بازاڕه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كێشێته‌وه‌، به‌هۆی هه‌بوونى هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكى له‌ سیستمى كامێرای پشته‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كاندا.


دامه‌زراوه‌ى سه‌لامه‌تى رێگاوبان و هاتوچۆى ئه‌مریكى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: "یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا نیسان كه‌ له‌ ساڵانى 2018 و 2019 به‌رهه‌مهێنراون و فرۆشراون كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیان تیادایه‌، چونكه‌ كامێراى پشته‌وه‌یان كێشه‌ى تێدایه‌ و رێگه‌نادات وێنه‌ى پشته‌وه‌ ده‌ركه‌وێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونى رووداوى هاتووچۆ".

به‌هۆى ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ كۆمپانیاى نیسان ناچاربوو، یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ بازاڕه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بكێشێته‌وه‌.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure