عەبدولمەهدی دەچێتە سعودیه‌

هەواڵ / عێراق :: 25/09/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئه‌یلول، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ریازى پایته‌ختى سعودیه‌، له‌گه‌ڵ پاشا و شازاده‌ى جێنشنى سعودیه‌ كۆببێته‌وه‌.  


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردووه‌ "عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ سه‌ردانێكى چه‌ند كاتژمێرى ده‌گاته‌ ریازى پایته‌ختى سعودیه‌ و له‌گه‌ڵ پاشا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، محه‌مه‌د سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باسى ئه‌و بابه‌تانه‌ كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پاشاى سعودیه‌ باسى لێوه‌بكات و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و تاوتوێى دۆخى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن".

نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، باس له‌ رۆڵى عێراق ده‌كات له‌و گرژى و ئاڵۆزییانه‌ى كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ ئاڕاسته‌ى باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رجه‌م وڵاتانى دراوسێ".

ئا: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure