بەغدا بڕى زیانەکان بەهۆى رادەستنەکردنى نەوتى هەرێم ئاشکرادەکات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 867‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتى نەوتى عێراق بڕی ئەو زیانە ئاشکرادەکات کە لە ماوەى هەشت مانگى رابردوودا بەهۆى رادەستنەکردنى نەوتى هەرێم بە بودجەى گشتى کەوتووە.


ئاشکراکردنى بڕە پارەکە لەلایەن کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى سەر بە وەزارەتى نەوت بە نووسراوى ژمارە (422) لە (2019/9/19) بووە، کاتێک وەڵامى نووسراوى پەرلەمانتارێکى لەو بارەیەوە داوەتەوە.

نووسراوەکە بە خشتەیەکى هاوپێچ سەرجەم زیانەکانى لەماوەى مانگى یەکى ئەمساڵ تا مانگى ئابى رابردوو بەپێى خشتەیەک دیاریکردووە و ئاشکرایکردووە کۆى گشتى زیانەکان دەگاتە (6.590.959.994.69) دۆلار.

هەروەها زیانەکان بەهۆى پێدانى کرێى گواستنەوە بە لایەنى تورکى بە (117.252.171.73) دۆلار دیاریکردووە.

دەقى نووسراوەکە:


ئا: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure