بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتەی پێنجوێن نزیكەی 700 تەن دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

لەسنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، رێژەی بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە گەیشتووەتە نزیكەی (700) تەن، داواشدەكرێت باج لەسەر هاوردەكردنی پەتاتەی دەرەكی هەڵنەگیرێت.


سامان كەریم، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: لە سنووری قەزای پێنجوێن، ماوەی چەند ساڵێكە جووتیاران دەستیان كردووە بەچاندنی پەتاتە و لەئێستاشدا نزیكەی (600) دۆنم زەوی كراوە بە پەتاتە.

وتیشی: "بەرهەمی ئەمساڵ نزیكەی 700 تەن دەبێت، داواكارین لە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لەهەوڵی ئەوەدا نەبن باج لەسەر پەتاتەی دەرەكی هەڵبگیرێت تا جووتیاران بتوانن بەرهەمەكانیان ساغبكەنەوە و رەنج و ماندووبونیان بەفیڕۆ نەڕوات".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure