ترپه‌و پلدان-ى مه‌ریخ زانایانى سه‌رسام كرد

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 151‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

زنجیره‌یه‌ك ترپه‌و پلدان و لێدان-ى موگناتیسى كه‌ زاناكان له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ (مه‌ریخ) هه‌ستیان پێكردووه‌، بووه‌ته‌هۆى سه‌رسامبوونى زانایان و به‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كى (سه‌یر و نامۆ)ى سه‌رنجڕاكێشى داده‌نێن.


به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتى توێژینه‌وه‌یه‌ى ئاراسته‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى كۆنگره‌ى (زانستى هه‌ساره‌كان) كراوه‌ كه‌ له‌م مانگه‌دا سازكرا، گالیستگه‌ى (ئینسایت) زنجیره‌یه‌ك لێدان و ترپه‌ و پلدان-ى موگناتیسیى له‌سه‌ر هه‌رساره‌ى مه‌ریخ تۆماركردووه‌ كه‌ جگه‌له‌وه‌ى پێشتر حاڵه‌تى له‌مجۆره‌یان هه‌ست پێنه‌كردووه‌ له‌هه‌مانكاتدا تائێستا لێكدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌تۆیان بۆى نییه‌ و پێى سه‌رسام بوون.

تۆڕى هه‌واڵیى فۆكس نیوز له‌ زارى توێژه‌رانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌م ترپه‌ موگناتیسییانه‌ (نامۆ)ن چونكه‌ هه‌م له‌ شه‌وان-دا روویانداوه‌ و هه‌م زۆر جیاوازیشن له‌وانه‌ى پێشتر تۆماركراون، هه‌روه‌ها 20جار له‌وانه‌ به‌هێزترن كه‌ پێشتر هه‌بوون".

 پۆڵ بایرن زاناى جیۆلۆجیاى هه‌ساره‌كان له‌ زانكۆى كارۆلیناى باكوور، ده‌ڵێت:"مێژووى چالاكى و كارایى موگناتیسیى مه‌ریخ، چالاكییه‌كى هێنده‌ به‌هێزى له‌مجۆره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌، ئه‌وانه‌یش كه‌ هه‌بوون هیچیان له‌ شه‌ودا روویان نه‌داوه‌".

ئه‌وه‌ى له‌م حاڵه‌ته‌ى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ-دا زاناكانى سه‌رسام كردووه‌ و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ندین پرسیارى زانستى و جیۆلۆجیه‌، له‌وانه‌: چۆنییه‌تیى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م له‌ره‌له‌ره‌ له‌ به‌رگه‌پۆشى موگناتیسى و ئایۆنى-ى مه‌ریخ! چۆنیه‌تیى گه‌یشتنى له‌رینه‌وه‌كان به‌ رووى هه‌ساره‌كه‌! چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى له‌رینه‌وه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى رێكوپێك و به‌ زنجیره‌یى به‌دوایه‌كداهاتوو! هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیارى دیكه‌یش.

گالیستگه‌ى ئینسایت له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى 2018 دا و دواى هه‌وڵێكى زۆرى زاناكان و تیمى كۆنترۆڵكردنى، له‌سه‌ر رووى هه‌ساره‌ى مه‌رخ دابه‌زى.

ئا: ل. م

پێداچوونەوەو بڵآوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure