له‌سه‌ر پوش و پاوان گه‌نجێك كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2019‌ :: 665‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا

(پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلولی 2019)، بەهۆی شەڕی نێوان دوو گوندی سنووری قەزای پشدەر، گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە دواڕۆژی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر پوش و پاوان شەڕ لە نێوان گوندەکانی قەڵاتووکان و دەشتێو لە قەزای پشدەر روویداوە و لە ئەنجامدا گەنجێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.

وتیشی: "قوربانییەکە ناوی سەرهەد حسێن و تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی گوندی دەشتێوە و پیشەی پێشمەرگە بووە، دوو بریندارەکەش خەڵکی گوندەکانی خواران و دەشتێون".

باسی لەوەشکرد: لە کاتی رووداوەکەوە هێزەکانی پۆلیس خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و لە ئێستاشدا لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی رووداوەکەدان.

 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure