ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و 5 كه‌س گیانیان لەدەستدا
هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2019 :: 621 جار بینراوە
دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا
(ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2019) له ناحیه‌ى جه‌ندرێس له عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و 18 كه‌س بوونه قوربانى.
مستەفا شێخۆ، ئه‌ندامى رێكخراوى مافى مرۆڤ له عه‌فرین به دواڕۆژ وتى: "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى جه‌ندرێس له عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له شه‌قامی یالانقۆز له نزیك نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى به‌هار ته‌قییه‌وه و بووه هۆى گیان لەدەستدانی پێنج كه‌س و برینداربوونى 13 كه‌س كه منداڵ و ژنیشیان تیادایه".
وتیشى: "ئه‌وانه‌ى برینیان سه‌خت بوو گواستراونه‌ته‌وه بۆ توركیا و ناسنامه‌ى یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئاشكرا بووه كه ناوى (ئیدریس سلێمان عومه‌ر) بووه كه ناسراوه به حهسى زار له شارۆچكه‌ى بافللۆر".
دواى داگیركردنى عه‌فرین له لایه‌ن سوپاى توركیا و میلیشیا عه‌ره‌به‌كان، به به‌رده‌وامیى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل یان ماتۆرسكێل له شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوکردنەوە: چ.ع