بوونەوەرە نەمرەکانی سەر زەوی بناسە....هەرگیز پیرنابن

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 200‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

رەنگە تائێستا ئەو پرسیارەت لەخۆت کردبێت کە ئایا بوونەوەری نەمر هەیە لەسەر رووی زەوی؟ وەڵامی ئەم پرسیارەش بەڵێ-یە و هەندێک بوونەوەر هەیە نەمرە ئەگەر هۆکارە دەرەکیەکانی وەک کارەساتی سروشتی و راوکردن نەبێت.

مەبەستمان لە نەمری ئەوەیە بوونەوەرەکە پیرنابێت و ئەندامەکانی تێکناچێت، چونکە بەردەوام خانەکانی لە نوێبوونەوەدایە.

- کەرکەند
رەنگە زۆرێک لە ئاشقانی خۆراکی دەریایی نەزانن کە کەرکەند لە بوونەوەرە نەمرەکانە لەبەر ئەوەی توێکڵی ئەم بوونەوەرە ئەنزیمی تیلۆمیراز-ی تیدایە کە بەردەوام ترشی ناوەکی نوێ دەکات و ناهێڵێت بوونەوەرەکە پیر بێت، واتا ئەگەر مرۆڤ یان ئاژەڵەکانی تر راوی نەکەن بەردەوام دەبێت لە گەشە و نامرێت.


- ژیشکی ناو ئاو
لە بوونەوەرە نەمرەکانە، چەند زانایەکی بواری زیندەوەرزانی زانکۆی ئۆریگۆن سەلماندیان ژیشکە ئاویەکانی ناو دەریای سوور پیرنابن و تەنیا قەبارەیان زیاددەکات، ئەم بوونەوەرە بەوە ناسراوە هەر ئەندامێکی لەدەستبدات دروستیدەکاتەوە.
زاناکان ژیشکی ئاویان دۆزیوەتەوە تەمەنی سەرو 200 ساڵبووە و رەنگە ئەگەر کارەساتی سروشتی و راوکردن نەبوایە تەمەنیان زیاتربووایە.


-جیلی فیشی جۆری Turritopsis Nutricula
ئەم بوونەوەرە ئاویە بەوە ناسراوە بەردەوام خانەکانی لەشی نوێ دەکاتەوە، واتا پیرنابێت.


وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure