ره‌شترین مادده‌ی جیهان دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 283‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى نموونه‌ى له‌ ره‌نگى ڕه‌شى ڤانتا بڵاك

تاگ :: زانست

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


له‌وانه‌یه‌ هه‌مووان پێیان وابێت ره‌نگی ره‌ش ده‌ناسن  یان هیچ ره‌نگێك ره‌شتر له‌ ره‌نگی هه‌ورى ره‌ش و ره‌نگى ڤانتا بلاك (Vanta Black) نیه‌ كه‌ تائێستا ره‌شترین ماده‌ی دۆزراوه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌.


له‌ ئێستادا لێكۆڵه‌ران توانیویانه‌ ماده‌یه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه‌ كه‌  ئاستی ره‌شییه‌تى ره‌نگی ره‌شى به‌رزكردووەته‌وه‌.  ئه‌و ماده‌ ره‌شه‌ نوێیه‌ كه‌ تائێستا هیچ ناوێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك لوله‌ى نانۆ (CNTs) پێكهاتووه‌.

ئه‌و لوله‌ نانۆ كاربۆنییانه‌ هاوشێوه‌ی دارستانێكن له‌ داری بچووكى ورد كه‌ ده‌توانێت 995.99% رووناكی بۆ خۆی رابكێشێت، 10 به‌رامبه‌ر له‌ ماده‌ ره‌شه‌كانی دیكه‌ رووناكی هه‌ڵبمژێت.

ته‌كنەلۆژیای نانۆ، زانستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ ماده‌ى ئه‌ندازه‌ی زۆر بچووكى وه‌ك گه‌ردیله‌ و گه‌رد.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure