به‌غدا نوسراوێکی بەپەلە لەبارەی سەرحەد قادرەوە ئاڕاستەی كه‌ركوك ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2019‌ :: 7309‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا دەکات عەمید سەرحەد قادر پەیوەندی بە پۆلیسی کەرکوکەوە بکات و دەستبەکار بێتەوە.


سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئەیلول وەزارەتی ناوخۆی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک کردووە و داوا دەکات بەشێوەیەکی خێرا عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاوناحیەکان پەیوەندی بکاتەوە بە پۆلیس و دەستبەکاربێتەوە".

وتیشی: "لەسەر بنەمای نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، پۆلیسی کەرکوکیش نوسراوی ئاڕاستەی عەمید سەرحەد قادر کردووە تاوەکو دەستبەکاربێتەوە".

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لەعەمید سەرحەد قادر وێڕای پشتراستکردنەوەی زانیارییەکە، بە دواڕۆژی وت: "بەپێی ئەو نوسراوەی وەزیری ناوخۆ، عەمید سەرحەد قادر لە پرسی ماوەی نەهاتووی (غیابات) بۆ دەوام بەخشراوە، بەڵام هێشتا فەرمانی دەستگیرکردنەکەی هەڵنەوەشاوەتەوە کە بەهۆی ریفراندۆمەوە دەرچووە".

وتیشی: "تاوەکو بابەتی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی هەڵنەوەشێتەوە، عەمید سەرحەد ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شاری کەرکوک".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure