لەبارەی هێرش بۆ سەر بارەگای حیزبێك پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 24/09/2019‌ :: 474‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

سەبارەت بە رووداوی هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لە هەولێر، پۆلیس روونکردنەوە دەدات.



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لەهەولێر (ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلولی 2019) رایگەیاندووە "رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان شۆفێرێکی تەکسی و پاسەوانی بەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی بووە کە ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم بارەگای ئەو حیزبە رابگرێت".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان هەردوولا، شۆفێری تەکسییەکە هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکە و ڕووداوەکە درووستبووە.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانیویانە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بدۆزنەوە و شۆفێرەکەش دەستگیر بکەن.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، رووداوەکە هیچ پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسییەوە نییە و پاراستی سەرجەم بارەگاکانیش لە ئەستۆی پۆلیس دایە.

كاتژمێر 2ی بەرەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند كەسێك هەڵیان كوتایە سەر بارەگای بەرەی توركمانی لە شاری هەولێر  و لەپێنج پاسەوانی بارەگاكەیان دا".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure