داعش ئەندامانی خێزانی ئەفسەرێكی عێراقی دەكوژێت

هەواڵ / عێراق :: 24/09/2019‌ :: 521‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


سەرچاوەیەكی عێراقی بڵاویكردوەتەوە "رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لەشاری موسڵ سەری ئەندامانی خێزانی ئەفسەرێكی عێراقی بڕیوە".

سایتی سۆمەریە نیوز لە زاری شەبوت عەلی، ئەفسەر لە تیپی 16ی سوپای عێراق، رایگەیاندووە "داعش رۆژی دووشەممە 23ی ئەیلول، هێرشی كردووەتە سەر ماڵی ئەفسەرێكی عێراقی لە گوندی ئەلسادە، كە 30 كیلۆمەتر لەباكووری موسڵەوە دوورە و سەری باوك، دایك و برا 13 ساڵانەكەی ئەو ئەفسەرەیان بڕیوە". 

ئەمە سێیەمجارە لەمانگی ئەیلولدا، داعش هێرش دەكاتە سەر خێزانی ئەفسەرە عێراقییەكان لە شاری موسڵ و دەورووبەری و سەری ئەندامانی خێزانەكانیان دەبڕێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure