"عێراق سیستمى بەرگری ئاسمانی لە رووسیا دەكڕێت"

هەواڵ / عێراق :: 24/09/2019‌ :: 153‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، بەغدا


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئه‌یلول، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد: بەمنزیكانە شاندێكی بەرپرسانی سەربازی عێراق، سەردانی رووسیا دەكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ گفتوگۆكان سیستمى مووشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى (S400) له‌خۆبگرێت".


سەعران ئەعاجیبی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی عێراق، بە سەرۆكایەتی فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و به‌ ئەندامێتی چەندین شارەزا و ئەفسەرى بەرگری ئاسمانی عێراق دەڕۆنە وڵاتی رووسیا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كڕینى سیستمی بەرگری ئاسمانی، وەك ئەوەی وڵاتانى دراوسێ ھەیانە".

وتیشى: "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت بریتییه‌ له‌ كڕینى سیستمى به‌رگرى ئاسمانی، لەناو ئەو سیستمەشدا موشەكی (S300) گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، وەك ھەنگاوی یەكەم".

ئه‌و ئەندامه‌ى لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "دوای دەستخستنی (S300)، لە ئایندەدا چەكی (S400) گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure