ناوچەی سەوزی بەغدا بۆردومان كرا

هەواڵ / عێراق :: 24/09/2019‌ :: 355‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و دبلۆماسی ئەمڕۆ سێشەممە بەمیدیا عێراقییەكانیان وتووە "چەند موشەكێك دوێنێ ناوچەی سەوزی بەغدای كردووەتە ئامانج بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی دیكە لەبارەی زیانەكان ئاشكرا بكرێت".


ناوچەی سەوزی بەغدا ناوچەیەكی توندوتۆڵكراوە لەڕووی ئەمنییەوە و باڵیۆزخانە و كونسڵگەرییە بیانییەكان لەخۆ دەگرێت سەرەڕای دامەزراوەكانی حكومەتی عێراق، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكە نەگرتووەتە ئەستۆ.

رۆژی 27 ی ئایاری 2019  نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە ناوچەی سەوز بە بەردەوامی بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

لەدوای رووخانی رژێمی به‌عس لەساڵی 2003 به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ ده‌چوونه‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌، به‌ڕووی هاووڵاتیاندا داخرابوون.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure