چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر کوشتنی ژنێک ده‌ستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 23/09/2019‌ :: 684‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف 

رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ ته‌رمی ژنێکی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌گوندێکی سنووری ناحیه‌ی شۆڕش دۆزرایه‌وه‌، پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیش ده‌ستگیرکردنی پێنج تۆمه‌تباری له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ راگه‌یاند.


راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، پێنج تۆمەتباریان لەسەر دۆسیەی كوشتنی ئه‌و ژنه‌ دەستگیركردووه‌و له‌هه‌مانکاتدا دەستیشیان گرتووه‌ بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا.

ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه‌: لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

پۆلیسی سلێمانی تایبه‌ت به‌ تۆمه‌تبارانی سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ شه‌ش تۆمەتباریان دەستگیركردووە که‌ دوو لەو تۆمەتبارانە بەپێی مادەی 405-31 و یەكێکی دیکه‌یان بەپێی ماددەی 21 چەك ده‌ستگیرکراوه‌، تۆمەتبارێكی دیکه‌ش بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی و دوو تۆمەتباری کۆتایش بەپێی ماددەکانی (456، 457) لەیاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیرکراون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌: لەهەڵمەتەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵدا دەستگیراوە بەسەر چوار چەكی جۆری دەمانچەو دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف ، له‌گه‌ڵ پێنج ئۆتۆمبێل.

ئێوارەی رۆژی شەممە (7ی ئەیلول) ژنێکی تەمەن 26 ساڵ، به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و بەناوی (ف.ئـ.م) ساڵ لەگوندێکی ناحیەی شۆڕش بەهۆی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدا.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure