حكومه‌ت بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 202‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

وەزارەتی كشتوكاڵى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هاورده‌كردنى ترێ قەدەغكراوە و ده‌شڵێت: بۆ هاندانى زیادبوونى بەرهەمەكانی پەلەوەر كرێى كاره‌باى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.


حوسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئه‌یلولى 2019) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە چوارچێوه‌ى هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی نرخی پێدانی كارەبای نیشتیمانى بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان و گەنجینە ساردكەرەوەكان لە 130 دینارەوە بۆ 30 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك كه‌ ئەمە دەبێتە هاندەرێك بۆ زیادبوونەوەی بەرهەمەكانی پەلەوەر.

وتیشی: "هاوردەكردنی ترێ قەدەغەكراوە و ئەوەی لە بازاڕەكانیشدا هەیە بەشێوەیەكی نایاسایی هێندراوەتە هەرێم".

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەی بە نایاسایی دێنە ناو هەرێم بەیەكجاری قەدەغە بكرێت تا به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌نێو بازاڕه‌كاندا ساغبكرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure