جیهان بەکورتی: ژنێک هاوسەرەکەی دەکات بە خەڵوز

هەواڵ / جیهان :: 23/09/2019‌ :: 9610‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەدا ئەلبەلەد- ژنێک هاوسەرەکەی دەکات بە خەڵوز

دوێنێ لە ویلایەتی راجستان لە هیندستان پاشماوەی بەخەڵوزبووی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵیان دۆزیەوە، دواتر دەرکەوت ژنەکەی بەهۆی دەمەبۆڵەوە هاوسەرەکەی کوشتووە و پاش تێپەڕبوونی دوو رۆژ تەرمەکەی سوتاندووە و کردوویەتی بە خەڵوز.

ئەسرار میدیا- هەوڵێکی کودەتا بەسەر سەلمان عەبدولعەزیزی شای سعودیە و کوڕەکەی دراوە و شکستی هێناوە

چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد هەوڵی کودەتا بەسەر مەلیک سەلمان عەبد ئەلعەزیز وکوڕەکەیدا کراوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، کودەتاکەش لەلایەن باڵێکی توندڕەوی خێزانی پاشایی بە پاڵپشتی چەند پیاوێکی ئاینیەوە ئەنجامدراوە کە شێوازی بەڕێوەبردنی شازادە محەمەد بن سەلمانیان بەدڵ نەبووە.


سەدا ئەلبەلەد- سەرەڕای ناڕازیبوونی کۆنگرێس...حیزبەکەی ترامپ هەوڵدەدات تورکیا بخاتەوە لیستی کڕیارەکانی ئێف 35

پاش کۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا، لینزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا: هەوڵدەدات تورکیا بگەڕێنێتەوە ناو بەرنامە هاوبەشەکەی دروستکردنی فڕۆکەی ئێف 35.


وۆل ستریت جۆرنال- ئیندۆنیزیا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بیۆنگ 737 ماکس ئاشکرا دەکا

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال ئاشکرایکرد چەند لێکۆڵەرێکی ئیندۆنیزی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بۆینگ 734یان دیاریکردووە کە بەهۆیەوە 189 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەپێی یەکەم راپۆرتی رەسمی حکومی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە کێشەی تەکنیکی و هەڵەی فڕۆکەوانەکە بووە.


میدل ئیست مۆنیتۆر- سودان: بەشیر هەوڵیداوە پێش تەواوبوونی ماوەکەی چەند کۆشکێکی سەرۆکایەتی بفرۆشێت

لیژنەیەکی سودانی پەیوەندیدار ئاماژەی بەوەدا عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی سودان بە بڕی 80 ملیار دۆلار گەندەڵی کردووە، زۆربەی ئەم پارەیەشی لە رێگەی فرۆشتنی کۆشک و ڤێلاکانی سەرۆکایەتی بەدەستهێناوە.


بزنس ئینسایدەر- بەهۆی بریکزت زۆربەی سکۆتلەندییەکان پاڵپشتی بیرۆکەی سەربەخۆبوون و جیابوونەوە لە بەریتانیا دەکەن

بەهۆی بریکزت لە ئێستادا زۆربەی هاووڵاتییەکانی سکۆتلەندا داوای سەربەخۆبوون و جیابوونەوە لە بەریتانیا دەکەن.  


بی بی سی-فیفا دڵنیایی دەدات کە ژنە ئێرانییەکان دەتوانن لە یارییەکاندا ئامادەبن

یەکێتی تۆپی پێی (فیفا) نامەیەکی توند و روونی ئاراستەی دەسەڵاتی ئێران کرد و داوای لێکردن رێگە بە ژنان بدەن لە یارییەکاندا ئامادەبن.


Ahval- پیاوێکی تورکی سزایەکی پێوانەیی دەدرێت لەبەر ئەوەی قسەی نەشیاوی بە ئەردۆغان وتووە

پیاوێک بەناوی بورهان بۆراک سزای 12 ساڵ و 3 مانگ زیندانی بۆ دەرچوو لەبەر ئەوەی ساڵی 2014 لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی نەشیاوی بە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وتووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure