دێرینترین كۆمپانیای گه‌شتوگوزاری جیهان مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند

هەواڵ / ئابوری :: 23/09/2019‌ :: 254‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی ئەیلولی 2019) كۆمه‌ڵه‌ى گه‌شتوگوزاری بەریتانى رایگەیاند: کە کۆمپانیای تۆماس كۆك مایەپووچ  بونى خۆی راگه‌یاندووە.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ رایگه‌یاندووە: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان دانوستان و وتوێژی نێوان وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن پشكه‌كان بێ ئه‌نجام بوو.

تۆماس كۆك، دێرینترین كۆمپانیای گه‌شتوگوزاره‌ له‌ جیهان و نزیكى 22 هه‌زار كه‌س كاری تیادا ده‌كات كه‌ 9 هه‌زاریان بەریتانین.

پێشتریش مانوێل كۆرتێس، ئه‌مینداری گشتى سه‌ندیكای گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند بوو كه‌ ده‌بێت تۆماس كۆك له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ وه‌ك كۆمپانیایه‌كى گه‌شتوگوزار بمێنێته‌وه‌ و ده‌بێت حكومه‌تى بەریتانیا هه‌وڵی جددى بدات.

به‌ڵام دوێنێ دوایین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و بۆ مانه‌وه‌ و رزگاركردنى ئه‌و كۆمپانیایه‌ پێویست بوو 200 ملیۆن پاوەنی بەریتانی كه‌ ده‌كاته‌ 250 ملیۆن دۆلار كۆبكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ شكستى هێنا.

له‌ ئێستادا توماس كوك ده‌بێت كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى 600 هه‌زار گه‌شتیاری خۆی بكات له‌وانه‌ 150 هه‌زار گه‌شتیاری بەریتانین كه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ له‌دوای جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه‌.

توماس كۆك پێشتر ساڵانه‌ داهاتى 10 ملیار پاوەن بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی كێبڕكێی كۆمپانیاكانى تری گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاتانه‌ و ره‌وشی ئابوری به‌تایبه‌ت له‌نده‌ن و برێكزت و دابه‌زینى به‌های پاوەن، بوونه‌ هۆكاری مایەپووچ بوونى ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure