بە ژمارە

هەواڵ / جیهان :: 23/09/2019‌ :: 836‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


46.8: دوێنێ یەکشەمە پارێزگای (زی قار) لە عێراق گەرمترین پلەی گەرمی جیهانی تۆمارکرد، بەشێوەیەک پلەی گەرمی پارێزگاکە گەیشتە 46.8 پلە.


17.6: بەهۆی گەورەبوونی ژەمی بەیانیان لە زۆربەی کافتریاکان، تورکیا ساڵانە بە بڕی 17.6 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات.


3: بەراورد بە ساڵی پێشوو رێژەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوای زەویدا 3 پلە زیادی کردووە، واتا مرۆڤ نەیتوانیوە کۆنترۆڵی دەردراوەکانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بکات.


75 هەزار: وێنەی کچێک بڵاوبووەتەوە پێش 75 هەزار ساڵ ژیاوە


22: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پاکستان 22 کەس مردن و 15 کەسی دیکە برینداربوون.


200: لە چرکەیەکدا 200 مەتر سێجا ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەدرێتەوە

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure