به‌هۆى ئاگره‌وه‌ ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان سوتا و ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیر كرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 207‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

ئه‌مرۆ له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌هۆى ئاگركردنه‌وه‌، رووبه‌رێكى زۆرى پوش و پاوان له‌ شاخى خوشك سووتان و له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیر كرا.

عه‌لى جه‌مال، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى شاخى خوشك له‌ گه‌رمیان به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌وه‌ رووبه‌رێكى زۆر له‌ پوش و پاوان سووتان.

وتیشى: "دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ توانیومانه‌ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ ده‌ستگیر بكه‌ین و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ پێى بەمادەی 42ی پاراستنی ژینگە بـەند کراوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ هاوكات دانیشى به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ كه‌سێكى دیکە له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌دا به‌شداریكردووه‌ ئه‌ویش له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تباره‌ تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

له‌ وه‌رزى هاوینى ئه‌مساڵدا به‌هۆى زۆرى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌، له‌ ناوچه‌ى گه‌رمیان به‌ هه‌زار دۆنم له‌ پوش و دارستان و زه‌وى كشتوكاڵى سووتان.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure