كه‌شناسى هاووڵاتیان له‌باره‌ى سبه‌ینێوه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 22/09/2019‌ :: 58580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ده‌ستپێكى وه‌رزى پاییزى دیاریكرد و رايگه‌یاند: سبه‌ى دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێكى وه‌رزى پاییزه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: "سبەی دووشەممە 23ى ئه‌یلول، دوانیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستانی عێراق، ماوەی شەو و رۆژ لە نیوەگۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت بۆ 12 كاتژمێر رۆژ و 12 كاتژمێر شەو، بەمەش لە رووی فەلەكییەوە 23ی ئەیلول دەبێتە یەكەم رۆژ و دەستپێكی وەرزی (پاییز) لەنیوە گۆی باكووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی پاییزی – Fall Equinox) ناسراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "بەپێچەوانەوە، ده‌بێتە یەكەم رۆژی (وەرزی بەهار) لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە (هاوسەنگبوونی بەهاریی – Vernal Equinox) ناسراوە، تیایدا خۆر رێك لە رۆژهەڵات هەڵدێت و لە رۆژئاوادا ئاوادەبێت".

ئا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure