تۆمەتبارانی تەقەکردن لە لقی چوار دەستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 22/09/2019‌ :: 1104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی راگەیاند.


سەرچاوەیەکى بەرپرس لە ئاسایشى سلێمانى (ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2019) بە دواڕۆژى راگەیاند: ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارانی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانى دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە دوو کەس.

ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوى ئاشکرابکرێت، وتیشى: "پاش کەمێکى تر روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاودەکەینەوە". (دەقى روونکردنەوەکە لە خوارەوە بخوێنەرەوە).

درەنگانى شەوى پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019 لە سلێمانی تەقە لە لقی چواری پارتی کرا و شەوى دواتریش لە هەولێر تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی کرا.

شەوی رابوردوو پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەو کەسەی تەقەی لە کۆمیتەکانی یەکێتی کرد دەستگیرکرا.

دەقى روونکردنەوەکەى ئاسایش:

پ: رێباز
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure