مانگرتنى سەرتاسەرى مامۆستایان لە ئوردون بۆ هەفتەى سێیەم بەردەوامە

هەواڵ / جیهان :: 22/09/2019‌ :: 180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مانگرتنى مامۆستایانى ئوردون بۆ هەفتەى سێیەم درێژەى هەیە و سەندیکاى مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: بەردەوام دەبێت هەتا ئەوکاتەى داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت کە یەکێکیان تایبەتە بە سەرمووچە.


(دوێنێ شەممە 21ى ئەیلولى 2019) ئەنجومەنى وەزیرانى ئوردون بە سەرۆکایەتى عومەر ئەلرەزاز سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکى لە بیناى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا ئەنجامدا.

بەپێی ئاژانسەکان دوابەدواى کۆبونەوەکە حکومەت داواى لە سەندیکاى مامۆستایان کردووە بێنەسەر مێزى گفتوگۆکردن و کۆتایی بەو مانگرتنە بهێنن، تاکو دەستبکرێتەوە بە پڕۆسەى خوێندن.

لاى خۆشییەوە سەندیکاکە، کە خاوەنى 140 هەزار ئەندامە، دوپاتیکردەوە: ناڕەزایەتیەکانیان بەردەوام دەبێت و داواشى لە حکومەت کرد داواى لێبوردن لە مامۆستایان بکات بەهۆى رووداوەکانى مانگرتنەکانى 5ى ئەم مانگە لەگەڵ پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ ئاشکراکردنى راستییەکان، هاوکات سەرمووچەکانیان-یش بە رێژەى 50% زیادبکرێت کە پێشتر لە ساڵى 2014 لەگەڵ حکومەتدا رێککەوتنى لەسەر کراوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە